ته‌رمی دوو گه‌نجی خنكاو له‌ چه‌می دێوانه‌ ده‌رهێندرانه‌وه‌

‌چەمی دێوانە.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای سلێمانی‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ دوو  گه‌نج  لەچەمی دێوانە خنکان و دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تەرمی قوربانییەکان ده‌رهێندراونه‌ته‌وه‌.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ بڵاویشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، پاش ئاگادار کردنەوەی تیمه‌كانی‌ بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لە رووداوێکی خنکان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو لەلایەن دوو کارمەندی پۆلیسەوە توانرا تەرمی قوربانییەکان بدۆزرێتەوەو لەچەمەکە دەربھێنرێنەوە.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌شڵێت: "دوو قوربانییەکە ناویان (أ. أ. ع) لەدایکبوی ساڵی 2006 و (ح، س، أ) لەدایکبووی ساڵی 2004 و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەمەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە ئەو ناوچەیە.

راشیده‌گه‌یه‌نن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

هــ. ر


AM:10:35:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو