تڕەمپ و پۆتن نیگەرانی خۆیان راگەیاند بەرامبەر دەستبەرداگرتنی کەشتییەکەی بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەێنێت "لەگەڵ بەریتانیا قسە دەکەین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئێران".

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای دەستبەسەرکردنی کەشتییە نەوت هەڵگرییەکەی بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە رایگەیاند "لەگەڵ بەریتانیدا تاوتوێی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکەیان دەکەین لەلایەن ئێرانەوە".

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە"ئەو کارانەی ئێران چیتر قبوڵ ناکەین و دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکرێت".

هاوکات ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندوە "لە گرژییەکانی نێوان بەریتانیا و ئێران نیگەرانین".

ئەمەش لەکاتیکدایە کە ئەمشەو هەینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دەستمان بەسەر کەشتییەکەی نەوت هەڵگری بەریتانیدا گرتوە لە گەروی هورمز".

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشداوە "هێزەکانمان کەشتییەکەیان رادەستی رێکخراوی دەریا و بەندەرەکانی ئیران گرتوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.

هاوکات دوێنێ پێنج‌شەممە هیزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بیانیدا له‌ كه‌نداو گرتووه‌ کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتووە.

جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی رابردوشدا لەمەوبه‌ریش کەشتیەیکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی تیمە کەشتیوانیەکە ئازادکران.

ئەمانەش پەیوەندییەکانی ئێران و بەریتانیا بردووەتە ئاستێکی مەترسیدار

هــ. ب


PM:11:39:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو