ئەلمۆنیتەر: دیپلۆماتکارە تورکییەکە کارمەندی دەزگای هەواڵگری تورکیا بوە

‌عوسمان کۆسە

وێستگە نیوز-
میدیای ئەمریکا رایدەگەێنێت "ئەو دیپلۆماتکارە کوژراوەکەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر کارمەندی دەزگای هەواڵگیری تورکیا بوە و بۆ کاری بازرگانیش لەو رێستۆرانتە بوە کە لێی کوژراوە".

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەری ئەلمۆنیتەری ئەمریکی لە راپۆرتیکیدا دەربارەی ڕوداوی تەقەکردنەکەی هەولێر رایگەیاندوە "عوسمان کۆسە ئەو کەسەی كوژراوەی کە لەچێشتخانەیەک لەنزیک کونسوڵخانەی تورکیا لەشاری هەولێری هەرێمی کوردستان کوژرا، كاری بۆ دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیام میتی كردووە و لەو كاتەی لە ڕێستۆرانتەكەدا بووە لەگەڵ چەند بازگانێكی هاوبەشیدا دانیشتووە كە هیچ پەیوەندیان بە كونسوڵخانەی توركیاوە نەبووە".

ماڵپەری ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بەوەشداوە "عوسمان کۆسە ئەندامی دەزگای هەوێ‌ڵگیری تورکیا میت بوە و بەرپرسی دیسکی ئێرانی ئەو دەزگایە بوە".

ئەو ماڵپەرە وتوشیەتی "ئەو روداوە چەندین گومانی تێدایە و بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکمان ئەو شوێنەی ڕوداوەکە لێی رویداوە زیاتر لە ٢٠ کامێرای چاودێری فول ئیچ دی لێبوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک بڵاونەکراوەتەوە و دەزگا ئەمنییەکان هیچ وێنەیەکی ناو رێستۆرانەتەکە بڵاو ناکەنەوە".

مۆنتەر باسی لەوەشکردوە "تورکیا ماوەیەکی زۆرە کارەکانی دەزگای هەواڵگیری میتی بەتەواوی فراوان کردوە لەناوی هەرێمدا بۆ چاودێریکردنی جموجوڵەکانی پەکەکە لەناوی خاکی هەرێم و پێشتریش هەوڵی تیرۆرکردنی جەمیل بایک سەرکردەی پەکەکەیان داوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەڵام هەردوو ئەو کەسەی راپێردرابون بۆ ئەو کارە لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکران".

ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "کۆسە هیچ پلەیەی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نەبوە و تا ئێستاش بە تەواوی نازانرێت چ پۆستێکی هەبوە لەنێو کونسوڵخانەکە".

هەروەها  ماڵپەرەلە وتوشیەتی "تا ئێستاش هیچ کەناڵێکی رەسمی هیچ کۆمێنتێک لەسەررووداوی کوشتنی ئەوکەسە نادات، تەنها ئەردۆغان لەڕێی قسەکەرەکەیەوە، ئیبراهیم کالین، ئیدانەی کوشتنەکەی کردووە. کەیسەکەیان زۆر لەلا هەستیارە و زانیاری لەبارەوە نادەن".

ئەلمۆنیتەر ئاشکرای دەکات "تورکیا پلەی شەهیدیان بە عوسمان کۆسە بەخشیوە  بۆیە دەبێت پلەی فەرمی کۆسە بەرز بوبێت".

هاوکات رۆژنامەی هەبەر تورکیش رایگەیاندوە "عوسمان کۆسە ئەو دیپلۆماتکارە کوژراوە بۆ ماوەی ٦ مانگ و بەمەبەستی ئەرکی تایبەت نێردراوەتە هەولێر".

ئەمڕۆش تەرمی عوسمان کۆسە لە ئەنقەرە بە ئامادەبونی هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا و خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا و دەیان کەسانی سیاسی و بازرگانی دیاری تورکیا نوێژی لەسەر کرا و بۆ ناشتنیشی رەوانی شاری مێرسین کرایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر روادوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ عوسمان کۆسە و دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی بەشدار و نەریمان كوژران و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.

هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا بوو كه‌ چەند کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەرستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکرا و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌دوای روداوه‌كه‌ش سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشه‌كه‌ی کرد و رایگەیاند، رێگه‌ ناده‌ن ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزبکرێت. به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه و حکومەتی هەرێمیش روداوەکەی بە تیرۆرستی ناوبرد.

هــ. ب



PM:10:22:19/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو