وێنە.. تانكەرێكی سووتەمەنی لەسەر رێگای چۆمان وەرگەڕا


وێستگە نیوز-

تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای هامڵتۆن لە نزیک شارۆچکەی چۆمان، وەرگەرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19-7-2019، بەرگریی شارستانی ئاگاداركرایەوە بە بوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەرێگای سەرەكیی شارۆچكەی چۆمان.

دوابەدوای چوونی تیمەکانی بەرگری سارستانی بۆ ناوچەکە، دەرکەوتووە تانکەرێکی گواستنەوەی رۆنی رەش، وەرگەڕاوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست کردووە.

ڕوداوەکە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەو رووداوە نەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی ماددی بە بارهەڵگرەکە و چەند ئۆتۆمبێلێک گەیشتووە.

هــ. ب


PM:08:57:19/07/2019








ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو