بومەلەرزەیەک پایتەختی یۆنانی هەژاند
وێستگە نیوز-
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥٫۱ لە ئەسینای پایتەختی یۆنانی دا و بە هۆیەوە زیانی ماددی زۆر و چەندین برینداری لێکەوتوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ۱٤:۱۳ خولەکی دوانیوەڕۆ بە کاتی یۆنان ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥٫۱ بەپێوەری ڕێختەر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و دەروبەری داوە.
میدیاکانی یۆنان بڵاویان کردووەتەوە "ناوندی بومەلەرزەکە ۲٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای باکوری ئەسینا بووە و لەرینەوەکە لەقوڵایی ۱۲ کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە".
بە گوێرەی زانیاری سەرەتایی بومەلەرزکە زیانی ماددی زۆر و چەندین برینداری لێکەوتوەتەوە و خەڵکی دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ کردووە و ماڵەکانیان جێهێشتووە و لە پارک و چۆڵەوانیەکاندا دەمێنەوە.
بەهۆی بومەلەرزکەوە چەندین کۆنە باڵەخانە ڕووخاون و یەکێکیان دەکەوێتە بەندەری پیریۆسی ڕۆژئاوای شاری ئەسیناوە. تیمەکانی فریاگوزاری بەهانای خەڵکە بومەەرزەلێدراوەکەوە چوون و سەرقاڵی دەستنیشانکردنی زیانە گیانیی و مادییەکانی بومەلەرزەکەن.
هــ. ب
PM:05:52:19/07/2019
ئهم بابهته 4292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت