مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ده‌ستی دایه جوانكاری
وێستگه نیوز –
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه خۆی وه‌ك بانگخوازێك و چاره‌سه‌ركه‌رێكی سروشتی ده‌ناسێنێت ده‌ستی دایه كاری جوانكاری و رایگه‌یاند كه داهێنانێكی نوێی كردووه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی مووی ریشیان بێ هێزه.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه"داهێنانی ژماره‌ی 163ی كردووه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی مووی ریشیان بێهێزه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ریش".
مه‌لا عه‌لی ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه رۆژانه یه‌ك كاتژمێر گوێ بده‌نه قورئانی پیرۆز".
ده‌شڵێت: "رۆژی 3 سێ جار به زه‌یتی زه‌یتون چه‌وری بكه‌ن و رۆژانه 5 جار به زه‌یتی مار چه‌وری بكه‌ن".
مه‌لا عه‌لی نووسیویه‌تی: "بۆماوه‌یی 51 رۆژ ئه‌و كارانه بكه‌ن، به ئیزنی خوای عه‌یبی نامینێ".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك وه‌ك بانگخوازێك و چاره‌سه‌ركه‌رێكی سروشتی خۆی ناساندووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆیی جیاوازی كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه كه زۆر جار مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه.
PM:03:59:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت