چاره‌نووسی ئه‌و كوردانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی توركیا ده‌ستگیركران، یه‌كلابووه‌وه
وێستگه نیوز -
ئه‌و گه‌شتیاره كوردانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ له شاری ترابزۆنی توركیا هێرشیانكرایه‌سه‌ر و دواتر ده‌ستگیركران، به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته سنوورداش ده‌كرێنه‌وه.
دوێنێ پێنجشەممە 18ی ته‌مموزی 2019 لە شاری ترابزۆنی توركیا دوای ئەوەی ژمارەیەك گەشتیاری هەرێم ویستبوویان بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، لەلایەن توركە رەگەزپەرەستەكانەوە بە توندی هێرشیان كرایه‌سه‌ر و لێیان درابوو.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران هێرشیان كرایه‌سه‌ر و لێیاندرا، به‌بڕیاری والی ترابزۆن 9 له‌و گه‌شتیارانه ده‌ستگیركران و دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه.
والی ترابزۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ئوزون گولی چای كارا نزیكه‌ی په‌نجا ھاوڵاتی گه‌شتیاری باكوری عیراق كه له ناویاندا 9 كه‌سیان په‌ڕۆی نوسراو به - كوردستان - یان بۆ وێنه گرتن به‌رز كردبوه‌وه، له‌لایه‌ن ھاونیشتمانانمانه‌وه ھه‌ڵوێست و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه".
والی ترابزۆن ده‌ڵێت: "ھێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ھاونیشتمانانیان ئارام كرده‌وه و ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و ھه‌ر 9 ھاوڵاتیه عیراقیه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕاو برانه به‌رده‌م دادگای چایكارا و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران".
ئه‌مڕۆ داواكاری كۆماری ترابزۆن له لێدوانێكدا له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 'ئاڵای كوردستانیان' به‌رزكردووه‌ته‌وه، دوای لێپرسینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورداش بكرێن نۆ كه‌سمان راده‌ستی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه".
پێشتر ماڵپەڕی (Arti Gerçek)ی تورکی گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ژمارەیەک هاوڵاتی تورك هێرشیان كردووەتە سەر گەشتیارێکی کوردی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا ویستوویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەداوە "گروپێکی گەشتیاری 50 کەسی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراق سەردانی چیایەکی گەشتیاریان کردوە لە شاری ترابزۆنی تورکیا یەكێك لە گەشتیارەكان ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت، بەڵام لەو كاتەدا لەلایەن ژمارەیەكی هاوڵاتی توركەوە هێرشی دەكرێتە سەر و ئاڵاکەیان لێسەندووە".
ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "ئەو هاوڵاتیە تورکانە وتویانە دەبێت ئەو گەشتیارانە لە شارەکەیان بکرێنە دەرەوە".
PM:01:06:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت