ئێران وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
یاریدەدەری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه نیوز -
یاریدەدەری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كیان له له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ته‌مووز، عه‌باس عیراقچی یاریدەدەری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تی كرده‌وه، هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز یان له هه‌ر شوێنێكی دیكه كه‌وتبێته خواره‌وه.
یاریدەدەری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانمان له ده‌ست نه‌داوه نه له گه‌رووی هورمز و نه له هیچ جێگایه‌كی دیكه‌دا".
وتیشی: "نیگه‌رانم كه كه‌شتی یوو ئێس ئێس باكسێر به هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كی خۆیانی كردبێته ئامانج و خستبێتیه خواره‌وه".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی‌یان خستنه‌خواره‌وه له گه‌رووی هورمز.
تره‌مپ، له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، تێكشكێنه‌ری ئه‌مریكی "ی‌و ئێس ئێس پۆكسه‌ر" فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی خستنه‌خواره‌وه له گه‌رووی هورمز دوای ئه‌وه‌ی لێی نزیكبوویه‌وه بۆ مه‌ودای 1000 یارد.
AM:09:25:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت