فڕۆكه‌كانی توركیا كامپی مه‌خموریان بۆردوومان كرد
وێستگه نیوز –
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كامپی مه‌خموریان بۆردوومان كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌ند هاوڵاتییه‌ك برینداربوون.
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه كه كاتژمێر 12:15 خوله‌كی شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كامپی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی_یان له مه‌خمور بۆردوومان كرد.
له‌یلا ئارزوو ئیلهان هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی كامپی شه‌هید رۆسته‌م جودی مه‌خمور له لێدوانێكیدا بۆ ستێرك تیڤی رایگه‌یاند كه "به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی كامپه‌كه برینداربوون".
له‌یلا ئارزوو ئیلهان بانگه‌وازی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كرد: "به زوویی به‌هانای خه‌ڵكی په‌نابه‌ری مه‌خمووره‌وه بچن و سنورێك بۆ بۆردومانه‌كانی ڕژێمی توركیا و كوشتنی مه‌ده‌نیه‌كانی كامپه‌كه دابنێن، ئه‌گینا ئه‌وانیش به‌شدار و هاوبه‌شی تاوانه‌كانی ڕژێمی توركیان، چونكه كامپه‌كه و نیشته‌جێبووه‌كانی به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیارن".
له‌یلا ئارزوو ئیلهان هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌خموور بانگه‌وازی له خه‌ڵكی كوردستان كرد، له سه‌ر بۆردومانه‌كان و به ئامانج گرتنی مه‌ده‌نیه‌كان بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
AM:08:32:19/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت