دژه‌تیرۆری كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز -
دژه‌تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان وێنه‌ی كه‌سێكی بڵاوكرده‌وه و داوای له هاوڵاتیان كرد كه هه‌ر كه‌سه زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌یه، ئاگاداریان بكاته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دژه‌تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، دژه‌تیرۆری كوردستانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێ 17ی ته‌مووز، كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌رده‌وامه".
دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوی مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دایكبووی ساڵی (1992)ـه و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره له توركیا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داواكراوه".
دژه‌تیرۆری كوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه "هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م تاوانباره، به‌زووترین كات ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه".
دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی تەقەکردن لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر، دیپلۆماتێکی تورکیا لەگەڵ هاوڵاتییه‌ك کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو کە دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
PM:10:44:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت