ترەمپ: فڕۆکەیەکی ئێرانمان لە گەروی هورمز خستە خوارەوە
وێستگە نیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەێنێت "فڕۆکەیەکی ئێرانمان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە".
کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند "فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانمان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە".
دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەداوە "ئەو فڕۆکەیە چاودێری کەشتی ئو ئێس ئێس پۆکەری ئەمریکی کردوە لەگەروی هورمز".
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ئەمڕۆ هیزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بیانی‌دا له كه‌نداو گرتووه کە یەک ملیۆن لیتر نەوتی لە دوورگەی لارک لە کەنداوی فارس هەڵگرتووە".
جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی رابردوشدا لەمەوبه‌ریش کەشتیەیکی نەوت هەڵگری ئێرانی کە بەرەو سوریا دەڕۆیشت لە لایەن بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیرا لە دوو رۆژی رابردوودا تەواوی تیمە کەشتیوانیەکە ئازادکران.
هاوکات ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌شتییه و تیمه كهشتیوانییهكهی ئازاد بكات كه له كه‌نداودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئەوەشی وتوە "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌شتییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له گێچه‌ڵپێكردنی كه‌شتییه‌كان و ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ هاتووچۆ له گه‌رووی هورمز و چوارده‌وری ده‌كات".
هــ. ب
PM:10:29:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت