جۆرج وسوف گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جۆرج وسوف، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی سوریا و عه‌ره‌ب لە رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی، 19ی ته‌مموزی 2019، جۆرج وسوف کۆنسێرتێك لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا، له هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ساز بكات.
جۆرج وسوف لەدایکبووی1961ه و تەمەنی 58 ساڵه و لەدوای تەمەنی 10 ساڵی دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، وسوف به ره‌چه‌ڵه‌ك خەڵکی دیمەشقە و مەسیحیە، لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە ناوبانگی پەیداکروە.
جۆرج وسوف هاوسەرگیری کردووە و باوکی سێ منداڵە، لەساڵی 2011 توشی جەڵتەی مێشك بووه و بەهۆی وەستانی بەشێکی لەشیەوە سێ ساڵ بەتەواوی لە هونەر دابڕاوە.
ئه‌م گۆرانیبێژه 30 ئەلبومی هونەری و چەندین ڤیدیۆ کلیپی هەیە، یەکەم ئەلبومی لە ساڵی 1984 بڵاوکردوەتەوە، کۆتا ئەلبومیشی بە ناوی "الله كریم"ە کە لە ساڵی 2009 بڵاویکردوەتەوە، لە 24ی نیسانی 2019یش نوێترین ڤیدیۆکلیپی بە ناوی "سکت الکلام" بڵاوکردەوە.
PM:09:16:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت