سۆران عومەر پۆستە نوێکەی ئاشتی هەورامی ئاشکرا دەکات


وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی پۆستە نوێکەی ئاشتی هەورامی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە نوسینێکیدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پۆستە نوێکەی ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کردوە.

سۆران عومەر نوسیویەتی "ئاشتی ھەورامی بەم پۆستەوە لەئیشەکەی بەردەوامە!".

بەپێی ئەو وێنەیەی کە بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتوە کە ئاشتی هەورامی واژۆ و مۆری خۆیی لەسەر نوسراوێک کردوە کە نوسراوەکە لەسەر نوسراوە "ئاشتی هەورامی، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە".

ئەمەش لەکاتیکدایە کە ئاشتی هەورامی ماوەی 10 ساڵ وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە و لەم کابینەشدا وەزارەتەکەی تاکە وەزارەت بو کەلەلایەن راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتەوە هیچ ناوێک بۆ پۆستی وەزیری دانەنراو و باس لەوە کرابو کە ئەو پۆستە لەماوەی داهاتودا پڕ دەکرێتەوە.

هــ. ب




PM:08:10:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 7580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو