تورکیا.. ژمارەیەک هاوڵاتی ڕەگەزپەرستی تورک هێرش دەكەنە سەر گەشتیارانی هەرێمی كوردستان

‌وێنەی کاتی هێرشکردنەکە بۆ سەر هاوڵاتییە کوردەکە

وێستگە نیوز-
ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی كوردستان كە بۆ گەشتكردن چونەتە توركیا لە شاری ترابزۆن، یەكێك لە گەشتیارەكان ویستوویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنەبگرێت، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی ڕەگەز پەرستی توركەوە هێرشی كراوەتە سەر.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ماڵپەڕی (Arti Gerçek)ی تورکی کە گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاو كردووەتەوە کە لە شاری ترابزۆنی توركیا، ژمارەیەک هاوڵاتی ڕەگەزپەرستی تورك هێرشیان كردووەتە سەر گەشتیارێکی کوردی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا لە ویستوویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەداوە "گروپێکی گەشتیاری ٥٠ کەسی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراق سەردانی چیایەکی گەشتیاریان کردوە لە شاری ترابزۆنی تورکیا یەكێك لە گەشتیارەكان ویستویەتی بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرێت، بەڵام لەو كاتەدا لەلایەن ژمارەیەكی هاوڵاتی توركەوە هێرشی دەكرێتە سەر و ئاڵاکەیان لێسەندوە".

ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "ئەو هاوڵاتیە تورکانە وتویانە دەبێت ئەو گەشتیارانە لە شارەکەیان بکرێنە دەرەوە".

هاوکات ئەو كەسەشی دیمەنی هێرشكردنەكەی تۆمار كردووە سوكایەتی بەكورد دەكات و دەڵێت "ئێوە كێن ئێوە بێ‌ مێژوون".

هەرچەندە لەو شوێنەدا ئۆتۆمبێلی پۆلیسی تورکیا بونی هەبوە بەڵام وەك لەدیمەنەكاندا دەردەكەوێت ئەو گەشتیارە بۆ زۆر هێرشی دەكرێتە سەر و هاوار دەكات كەس ناچێت بە دەنگییەوە و دوای ماوەیەكی درەنگ پۆلیسە تورکەکان دەچن بە دەنگییەوە بەڵام رێگری لەلێدانی ئەو هاوڵاتیە کوردە ناکەن.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنەشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی دروست کردوە و بە هێرشێکی رەگەز پەرستانە ناوبراوە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش داوا دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی هەبێت لەسەر ئەو روداوە، جونکە سوکایەتی بە هاوڵاتی و ئاڵای هەرێمی کوردستان کراوە.

هــ. ب






PM:06:34:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 41772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو