پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباری راگه‌یاند
چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر هێنانی دوو ئۆتۆمبیل به نایاسایی له شاری به‌سره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندوه: دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری‌یان پێشگەیشت لەبارەی هێنانی دوو ئۆتۆمبێل لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغكردنەوەی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تۆمەتباران هەستاون بە هێنانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جی ئێم سی ، شۆفرلێت ) لەشاری بەسرەوە بۆ شاری سلێمانی بە مەبەستی ساغكردنەوە كە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لەسەره‌تادا هیچ ژمارەیەكی نەبووە و تۆمەتباران هەستاون بە لێدانی ژمارەی "اربیل" بۆ ئەوەی لەشاری سلێمانی ساغی بكەنەوە .
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوه كه لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (أ ، ع ، ح ) و (ع ،ع ، ح) و (ع ، ك ، ل) و (ر ، م ، خ) بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
PM:05:03:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت