حه‌شدی شه‌عبی: عه‌بادی دوای پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمنانی عیراق كه‌وتوه
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عیراق
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ڵامی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقی دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو: "بندیوارێكی زۆر له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدان"، وته‌بێژه‌كه‌ش پێی وایه كه عه‌بادی دوای پڕوپاگه‌نده و هه‌ڵمه‌تی دوژمنانی عیراق كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2019، عه‌بدولهادی ده‌ڕاجی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه "ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی وروژێنراون و ده‌وترێت چه‌كداری بندیواریسان زۆره، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توانا و پێگه‌ی خۆیان قۆستووه‌ته‌وه و سه‌رنجیان ته‌نها خستوه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدا هه‌مان شت ته‌واوی هێزه چه‌كدارا‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام دێن ته‌نها باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن".
ده‌راجی راگه‌یاندوه كه پێیان سه‌یره حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی "دوژمنانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق" كه‌وتوه، له‌كاتێكدا حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێراوه و به‌ده‌نگ فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه چووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ھێزه چه‌كداره‌كان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و له‌گه‌ڵ گه‌لی عیراق و ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی هاوكارییان كردون بۆ سه‌ركه‌وتن تێكۆشاوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، عه‌بادی له سه‌رده‌می خۆیدا تا له پۆسته‌كه‌یدا نه‌ما فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌می حه‌شدی شه‌عبیش بووه، به‌ڵام ئێستا پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات كه حه‌شدی شه‌عبی له سه‌رده‌می ئه‌ویشدا سه‌رپێچیی كردوه، ئه‌گه‌ر وایه ناكرێت عه‌بادی كه باڵاترین پۆستی هه‌بووه، خۆی له‌و به‌رپرسیارێتییه بدزێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و قسانه‌ی له وه‌ڵامی چه‌ند لێدوانێكی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه وتبووی: "ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی وه‌همی و بندیوار له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یه و فه‌رمانده‌كانیان موچه‌ی ئه‌و بندیوارانه‌یان بۆخۆیان بردووه.
PM:04:31:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت