مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی کردەوە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ته‌مموزی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق بەسەرۆکایەتی ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ستیڤن فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەت، باڵیۆزی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی هیوای سەرکەوتن، ئاماژەی بەوەشکرد، کە خەڵك ئومێدێکی زۆری بەو کابینەیە هەیە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەك.

هەروەك وتی هانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەدەن، کە وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن.

باڵیۆزی ئەمریکا ستایشی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەغدا کرد و وتی: "هیوادارم هەر سێ سەرۆکایەتی عیراق رۆڵێکی ئەرێنی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بگێرن".

له‌ به‌رانبه‌ردا سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێ کردەوە، بەتایبەتی لە پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری خوێندن، تەندروستی، کارەبا و بایەخدان بە کەرتی کشتوکاڵ.

هــ. ر


PM:10:44:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو