بریندارەکەی هێرشی ئەمڕۆی هەولێر گیانی لەدەستدا

‌بەشدار رەمەزان

وێستگه‌ نیوز ـ
بەشدار رەمەزان، برینداری هێرشی ئەمڕۆی هەولێر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەشدار خەڵکی دیانایە و بە سەردان هاتبووە هەولێر.


لە رووداوی هێرشی ئەمڕۆی هەولێر کە لە ریستۆرانتێک ئەنجامدرا، کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاتییەک بەناوی نەریمان عوسمان جوندیانی کوژران، کەسێکی دیکەش بەناوی بەشدار رەمەزان بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەک، بەشدار رەمەزان خەڵکی دیانایە لە پارێزگای هەولێر، سکرتێری پزیشکە و هاوسەرگیریی نەکردووە و هەر لە دیاناش نیشتەجێ بووە، بە سەردانێک هاتووەتە هەولێر و ئەمڕۆ لەو رێستۆرانتە نانی خواردووە کە بەر تەقە کەوتووە و بەسەختی برینداربووە، دواتر لەژێر نەشتەرگەریی و لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەر لە رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر کەسێک بەناوی نەریمان عوسمان جوندیانی، کە باوکی سێ منداڵە و ئەویش لە جوندیانەوە هاتبووە هەولێر بەهۆی تەقەکردنەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

هــ. ر


PM:09:30:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 7852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو