سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: رێگه ناده‌ین ئاسایشی کوردستان ئاڵۆزبکرێت
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیای لە هەولێر کرد و رایگەیاند، رێگه ناده‌ن ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزبکرێت. به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه.
لە راگەیندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاوڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردوەته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاوڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه".
راشیگەیاندووە: "له‌کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
هــ. ر
PM:09:00:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت