مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
مەسرور بارزانی و مەولود چاوش ئۆغڵو
وێستگه نیوز ـ
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌كه‌ی: "له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، ھەردوولا بە توندی رووداوەكه‌ی ئەمڕۆی ھەولێرییان شەرمەزار کرد و پرسەو ھاوخەمی خۆشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی".
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا جەختیشیان لە سەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرده‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه.
هــ. ر
PM:07:29:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت