قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا چەند پرسێکیان تاوتوێ كرد

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم رایگەیاند، لە کوردستان و عیراق تەنھا کێشەی سیاسی و ئیداری نیە، بەڵکو مەترسی داعش ھەر زیندووە و دەبێت خەم سارد نەبین لەو بارەیەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەمموزی 2019، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم لە ھەولێر، پێشوازیكرد لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌: لەو دیدارەدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان کرد و دووبارە متمانەدانەوە بە قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆك وەزیران.

هاوكاری و پشتیوانی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ستایشی ھەنگاوی حکومەتی ھەرێمی کرد کە یەكەم وێستگەیان سەردانی شاندێکی باڵا بوو بۆ بەغدای پایتەخت پاش دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم.

لای خۆشییەوە، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەڵوێست و پاڵپشتی بەریتانیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی شانشینی یەكگرتووی لەمبارەیەوە بەرز نرخاند، هەروەها تیشكی خستە سەر بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان.

پاش گفتووگۆ کردن لەبارەی کێشە سیاسی و ئیدارییەکانی عیراق و کوردستان، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە کە لە کوردستان و عیراق تەنھا کێشەی سیاسی و ئیداری نیە، بەڵکو مەترسی داعش ھەر زیندووە ودەبێت خەم سارد نەبین لەو بارەیەوە.

هــ. ر


PM:06:24:17/07/2019










ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو