وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکاره‌كه‌ی تورکیا له‌ هەولێر ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ك كوژرانی ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ش ئیدانه‌ ده‌كات.


ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە روسیا تودەیی راگەیاندووە، ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکیا دەکەن لە شاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی رووداوەکە.

سەرچاوەیەک بەو میدیا روسیەی راگەیاندووە، هێرشی سەر دیپلۆماتکارە تورکەکان لەناو ئوتۆمبێلێکەوە ئەنجامدراوە و لە ئێستاشدا لە دەوروبەری کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر رێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوەتەبەر.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له‌ كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه‌، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه‌.

هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه‌.


PM:05:30:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت