وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كوژرانی دیپلۆماتكاره‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كوژرانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17ی ته‌مموز كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر له ده‌ستدرێژییه‌كی چه‌كداریدا له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای كونسوڵخانه شه‌هید بووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق و به‌رپرسانی ناوخۆیی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كردوه و داوای كردوه ئارامی به گه‌لی توركیا ببه‌خشێت.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقەکراو باس له كوژرانی سێ كه‌س و برینداربوونی 4ی دیكه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك پشتڕاستیش كراوه‌ته‌وه، جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە و ده‌ستبه‌جێ جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له شوێنی روداوه‌كه‌دا كوژراوه.
PM:04:40:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت