به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له باره‌ی روداوی ته‌قه‌كردن له رێستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه رێگه ناده‌ن دۆخی ئارامی هه‌رێمی كوردستان تێكبچێت.
دوای هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە هێرشەکەدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاوڵاییەک گیانیانلەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دڵنیایی داوە و دەڵێت: "هاوڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت."
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقە کراو بەپێی زانیارییەکان تائێستا سێ كه‌س كوژراون و 4ی دیكه‌ش برینداربوون، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه جێگری کونسوڵی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموكراتی كوردستان "چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین.
لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
17/7/2019
PM:04:04:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4468
جار خوێنراوه‌ته‌وه