سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه: دیار ده‌نیر، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل -هه‌په‌گه – باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه ره‌تیكردوه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به هێرشه‌كه و كوژرانی جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێره‌وه هه‌بێت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل به سایته‌كه‌ی رایگه‌یاندوه: "هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر هێرشه‌كه نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئاژانسی خه‌به‌ر تورك په‌كه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێده‌چێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ئه‌نجام درابێت.
ئاژانسی خه‌به‌ر تورك بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رویداوه و هێرشبه‌ره‌كان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا كردوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ستبه‌جێ یاریده‌ده‌ری كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقە کراو بەپێی زانیارییەکان تائێستا سێ كه‌س كوژراون و 4ی دیكه‌ش برینداربوون، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه جێگری کونسوڵی تورکیا له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموكراتی كوردستان "چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ نان خواردنی نیوەڕۆ چوونەتە چێشتخانەی ( ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە".
PM:03:42:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 22800
جار خوێنراوه‌ته‌وه