چیرۆكی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر به چه‌ند شێوازێكی جیاواز باس ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
شایته‌حاڵه‌كانی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی رێستۆرانته‌كه‌ی هه‌ولێر به چەند جۆر و سیناریۆیەکی باس له روداوه‌كه ده‌كه‌ن و زانیاریی پێچه‌وانه له‌وبارەیه‌وه ده‌ده‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی میدیاكان هێشتا نه‌چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و رێگه‌نادرێت زانیارییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، به‌شێك له‌و شایه‌تحاڵانه‌ی ئاگاداری روداوه‌كه بوون ده‌ڵێن كه له‌وكاته‌دا كه جێگری كونسوڵی توركیا له رێستۆرانته‌كه‌دا بووه، چه‌كدار هاتووه‌ته ژوره‌وه و ته‌قه‌ی لێكردون.
به‌شێك له شایه‌تحاڵه‌كانی دیكه‌ش وای ده‌گێڕنه‌وه كه له‌كاتی نانخواردنه‌كه‌دا ده‌مه‌قاڵه له‌گه‌ڵ مێزێكی دیكه‌ی ناو رێستۆرانته‌كه دروست بووه، هه‌ر له‌وكاته‌شدا ته‌قه له مێزه‌كه‌ی دیكه كراوه و كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان و زانیارییه ده‌ستكه‌وتوه‌كان، له‌و روداوی ته‌قه‌كردنه‌دا، جێگری كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر و دوانی دیكه‌ش كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی خه‌به‌ر تورك بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رویداوه و هێرشبه‌ره‌كان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا كردوه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ستبه‌جێ یاریده‌ده‌ری كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستداوه و دوانی دیكه‌ش برینداربوون كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
ئاژانسی خه‌به‌ر تورك په‌كه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تباركردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێده‌چێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ئه‌نجام درابێت.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مموزی 2019، لە نزیک کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری هەولێر تەقە کراو بەپێی زانیارییەکان جێگری کونسوڵی تورکیا کوژراوە.
بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموكراتی كوردستان "چوار کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بۆ نانی نیوەڕۆ چونەتە چێشتخانەی (ئۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر ستی لە شاری هەولێر، بەڵام لەلایەن دوو چەکدارەوە تەقەیان لێکراوە".
ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا بون و بەپێی زانیارییەکان "جێگری کونسوڵی تورکیا" لەنێو کوژراوەكاندایه.
PM:03:25:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 26608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت