وێستگە نیوز زانیاری نهێنی دەربارەی پێوەرەکانی ئاو ئاشکرا دەکات
وێستگە نیوز-
بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەێنێت "بەشێک لەو پێورانەی ئاو کە دانراون هەوا دەخوێننەوە بەڵام بە لابردنیان هاوڵاتیان و حکومەتیش زیاتر زیان دەکەن".
ماوە زیاتر لە سێ ساڵە بەپێی یاسایەکی پەرلەمانی کوردستان لەپێناو پاراستنی سامانی ژێر زەوی و ئاو بریاری ئەوە دەرکراوە کە پێوەری ئاو بۆ هەموو ئەو ماڵ و شوێنانە ببەسترێت کە بەشداریان کردوە لە بەکارهێنانی ئاوی گشتیدا.
بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێککەوتنی نێوان بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاو و پارێزگاکان لەگەڵ پێنج کۆمپانیا رێککەوتون بۆ هێنانی پێوەری ئاو بۆ هەژمارکردنی ئەو بڕە ئاوەی هەر ماڵ و جێگایەک بەکار دێنێت و هەروەها بۆ کۆکردنەوەی پارەی کرێی بەکارهێنای ئاو، تاوەکو رێگری لە زۆر بەکارهێنانی ئاو بکرێت.
لە شاری سلێمانی دوو کۆمپانیا بەناوی "کۆمپانیای جونۆن و کۆمپانیای ئاراس" ئەرکی هێنان و بەستنی ئەو پێوەرانەیان لە ئەستۆ گرتوە، بەڵام ئێستا باس لەوە دەکرێت کە پێورەکان لەڕوی کوالێتیەوە باش نین و زیاد دەخوێننەوە و بەشێکیشیان سفر دەکرێنەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
هاوکات سەدان هاوڵاتیش سکاڵای ئەوەیان تۆمارکردوە کە پارەی زیادیان بۆ هاتووەتەوە کە سەرو ملیۆن دیناری عیراقی بوە، کە ئەوەش رێژەیەکی زۆرە، لەکاتێکدا بە شێوەیەکی ئاسایی بەکار هێنانی ئاو لەنێوان "١٥ بۆ ٩٠" هەزار دیناردایە و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش داوای هەڵوەشانەوەی ئەو سیستەمە دەکات.
بەپێی زانیارییانی وێستگە ئەو پێوارانەی کە دانراون دەتوانرێت سفر بکرێنەوە و فێڵی تیا بکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی سفرکردنەوەی پێوەری ئاویان داناوە.
دابان محەممەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاندوە "ته‌نیا پێوه‌ره صینیه‌كان نا، به‌ڵكو هه‌مو پێوه‌ره‌كانی ئاو هه‌وا و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر ده‌خوێنێته‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باسی لەوە کردوە "دانانی ئه‌م پێوه‌ره ماڵی به‌رپرسان و ته‌نانه‌ت سنوری ئه‌وانیشی نه‌گرتوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له هه‌ندێك شوێن، تۆڕی ئاوی لێنه‌بوه و به تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌ڕوات پێوه‌ریان داناوه، كۆمپانیای ( ئاراس و جنون) بۆ دانانی پێوه‌ر ژماره‌ی هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان داوه به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به ئاسانی ئه‌م پێوه‌رانه به سیستم ناكرێن، به‌ده‌ر له پێوه‌ره صینیه‌كان پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ش هه‌وا و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر ده‌خوێننه‌وه(( ئه‌م پێوه‌رانه كاتێك گونجاوه، كه 24 كاتژمێر تۆڕه‌كان و بۆرییه‌كانی ئاو پڕبن)) كه له هیچ شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان 24 كاتژمێر ئاو نیه جگه له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی كه‌رتی تایبه‌ت".
دابان محەممەد وتوشیەتی "كۆمپانیای ئاراس و جنون، له مانگی 11 ی 2017 ه‌وه، گرێبه‌سته‌كانیان بۆ دانانی پێوه‌ر كۆتایی هاتوه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش له دانانی پێوه‌ر بۆ ماڵان و فشاره‌كانیان به‌رده‌وامن، ده‌یانه‌وێت ساغی بكه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پێوه‌ر له كۆگاكانیان ماوه‌ته‌وه و به ڕێگای نا یاسایی، كۆمپانیای ختیب علمی له هه‌ولێر و دهۆك، كۆمپانیای گرنگ له سلێمانی، كۆمپانیای ئۆرانۆس له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، ئه‌و مافه‌یان نیه، فشار له هاوڵاتی بكه‌ن بۆ دانانی پێوه‌ری ئاو".
پەرلەمنتارەکە وتوشیەتی "له پێش دهۆك، ئه‌ركی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بو، كاركردن به‌م پێوه‌ر ڕابگرن، ئێستاش دره‌نگ نیه به‌ده‌م كێشه و گرفتی هاوڵاتیانه‌وه بێن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌كار بهێنن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و وه‌زیری نوێی شاره‌وانی له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین، بۆ ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه، كه سودمه‌ندی یه‌كه‌م چه‌ند كه‌سێكی ناو وه‌زاره‌ت و پێنج كۆمپانیایه و زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ش له‌م پرۆسه‌یه هاوڵاتیانه".
لەبارەی وتەکانی ئەو پەرلەمانتارەوە سەربەست عوسمان نادر بەریوبەری ئاوی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند "ناکرێت کەسێک کە بەخۆی بڵێت پەرلەمانتار و زانیاری لەسەر بابەتێک نەبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی بەرپرس کە لەو بابەتەدا بەرێوبەرایەتیەکانی ئاوە قسە بکات و رەخنە بگرێت و بشڵیت با ئەم سیستەمە لاببرێت".
سەربەست عوسمان وتی "بەلابردنی ئەم سیستەمی پێوەری ئاوە خەڵکی زەرەرمەند دەبن و هەروەها ئەو بەفیڕۆدانەی ئاو کە چەند ساڵە هەبوە و کنتڕۆڵ نەکراوە بەردەوام دەبێت لەڕوی سامانی ئاوییەوە زۆر زەرەرمەند بین بەڵام بە بەردەوامی و جێگیری ئەم پڕۆژە نوێیە نیشتیمانییە سەرچاوە ئاوییەکانمان دەپارێزرێن و هیچ هاوڵاتییەک ناوێرێت ئیتر ئاو بەفیڕۆ بدات چونکە دەزانێت یەک مەتر ئاو زیاتر سەرف بکات پارەی زیاتری بۆ دێتەوە".
دەربارەی ئەوەی کە پێوەرەکانی ئاو کێشەیان هەیە، بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا "سەرجەمی ئەو پێوەرانەی کە هەن هەوا دەخوێننەوە و بەپێی جوڵەی با کەمێک دەخولێنەوە تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرنەکراوە، بەڵام ئەو خوێندنەوە نابێت هۆی ئەوەی کە پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتیان بێتەوە و بە پارەی دومانگیش ئەو پارەیەی کە بەهۆی ئەو هەوایەوە زیاد دەکات ناگاتە یەک هەزار دینار".
بەڕێوبەری ئاوی سلێمانیش وتی "زانیاریمان پێگەیشتوە کە هەندێک خەڵک هەستاون بە سفکردنەوەی پێوەرەکانیان، ئەوە خیانەتە لە سەروەتی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی و دزییە، ئێمە هۆشداریان پی دەدەین و زۆر بەڕونی لەڕێگای پێوەرە سەرەکییەکانی ناو گەڕەکاکانەوە دەزانین کە چ ماڵێک پێوەرەکەیی سفر کردووەتەوە ولێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەین و سزایان دەدەین".
هاوکات دارا حەمدی بەڕێوبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای گرنگ کە بەرپرسە لە کۆکردنەوەی کرێی ئاو بە وێستگە نیوزی وت "کارمەندەکانی ئێمە هەموو دو مانگ جارێک بە وردی بە دەچنە ماڵان و پێوەرەکان دەخوێننەوە و بەپێی ئەو پێوەرە پارەی هاوڵاتیان دیار دەکەن".
دارا حەمدی وتی "دەکرێت هەندێک حاڵەتی شاز هەبێت کە کارمەندێکمان بەهۆی هەڵەی تەکنیکیەوە یان بەهۆی هەبونی کێشەیەک لە پێوەرەکانەوە بە هەڵە کرێی ئاو بۆ خاوەن ماڵێک زیاد بنوسێت بەڵام لە حاڵەتی وادا هەر کەسێک گەر زانی بەڕێژەیەکی نائاسایی پارەی بۆ هاتووەتەوە دەتوانێت بێت لەلایەن ئێمە سکاڵا بکات و دوبارە ئێمەش تیمەکان دەنێرینەوە و کێشەکان چارەسەر دەکەین".
سیستەمی پێوەری ئاو سیستەمێکی جیهانییە و هەموو وڵاتە پێشکەوتووکان بەکاری دەهێنن و لەپێناو پاراستنی ئاوی شیریندایە و بە دانانی ئەو پێوەرانە بەفیڕۆدانی ئاو کەم دەبێتەوە.
PM:02:30:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت