سبه‌ینێ موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیارە سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: سبەێنێ پێنجشەممە 18ی ته‌مموزی 2019، موچەی مانگی 4ی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت. 

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا له‌ مانگی ته‌مموزداین و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی مانگی نیسانی 2019 به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرن.


PM:02:28:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 11684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت