له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا داعش هه‌ڕه‌شه له تونس ده‌كات
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، رێكخراوی داعش هانی هێرشی زیاتر بۆسه‌ر تونس ده‌ده‌ن و به‌یعه‌تی خۆشیان بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌ز
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی داعش له ئاپی ته‌له‌گرام به واژوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی تونسی سه‌ربه داعش بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به ده‌گمه‌ن وندڕه‌وه تونسییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌جۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار به چه‌كه‌وه له ناوچه‌ی حرجیه-ی تونس ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردن بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه دوای ئه‌و دوو هێرشه خۆكوژییه دێت كه له 27ی حوزه‌یرانی 2019 شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی تونسی پایه‌خت و بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران، دواتریش رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
دواتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس پلانداڕێژه‌ری ئه‌و دوو هێرشه‌ی ئاشكرا كرد و هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕه‌كی ئینتلاقه‌ی تونسی پایته‌خت گه‌مارۆیاندا و كوشتیان.
PM:01:27:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت