چیرۆكی ئه‌و پۆلیسه‌ی شاری هەولێر به‌هۆی قه‌رزاییه‌وه خۆی كوشت
رەمەزان محەمەد، ئەو پۆلیسەی خۆی کوشت
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر باس له خۆكوشتنی پۆلیسێكی شاره‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت، خاوه‌نی دوو منداڵ بووه‌و به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رەمەزان محەمەد، پۆلیسی رێپێدراو كه ماوه‌ی 10 ساڵ له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد، شەوی رابوردوو به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "درەنگانی شه‌وی رابوردوو دووشەممە رەمەزان محه‌مه‌د-ی تەمەن 30 ساڵ کە هاوکات پۆلیس بوو لە بەشی رێکاری سەربازیی و ماوەی 10 ساڵە لەناو بازاری هەولێر دەوامی دەکرد، شەوی رابوردوو بەگولـلە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا".
هۆگر عه‌زیز وتیشی: "رەمەزان خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵە و لە گەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر نیشتەجێ بوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئەوەی جێگای داخە هۆکاری خۆکوشتنەکەی بەهۆی قەرزدارییەوە و بووە، چونکە دوێنی و شەوی رابردوو قەرزدارەکان چوونەتە سەر ماڵەکەی و داوایان کردوە قەرزەکانیان بداتەوە و چیتر دوای نه‌خات، لەکاتێکدا چارەسەری هەبووە کێشەکە هێندە گەورە نەبوو کە خۆی بکوژێت، بەڵام بەرگەی نەگرتووە و خۆی کوشتووە".
هــ. ر
PM:10:03:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 15012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت