ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوازه‌ره‌وه له گه‌روی هورمز بچڕاوه
گەروی هورمز
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گه‌روی هورمز نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و كه‌شتییه دروستكردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، نیگه‌رانییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مریكا و ئێران له‌نێو ململانێیه‌كی توندان له ناوچه‌كه‌دا، بچڕانی په‌یوه‌ندیش به‌و كه‌شتییه‌وه مه‌ترسیی گرژتربونی دۆخه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت.
ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس ئاشكرایكردوه كه كه‌شتییه‌كه به‌ناوی "ریا" ئاڵای په‌نه‌مای به‌سه‌ره‌وه بووه و به گه‌روی هورمزدا به‌ره‌و ئاوه‌كانی ئێران رۆیشتوه، به‌ڵام ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه و نازانرێت چیی به‌سه‌ر هاتووه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای ریڤینیتیف بۆ داتا و زانیاری بڵاویكردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، ئه‌و كه‌شتییه له چاوی سیستمی چاودێری ون نه‌بووه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ ئاوه‌كانی گه‌روی هورمز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندوه: جارێكی تر سه‌باره‌ت به رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی وتووێژ ناكه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌ی له كه‌نداو ده‌گوزه‌رێت، ره‌نگه ببێته‌هۆی جه‌نگ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێیوایه ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی به‌هۆی روداوه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو دروستبووه، ره‌نگه ببێته‌هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا.
PM:07:42:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت