حزبى دیموکرات لەسەر هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لە بەریتانیا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
حزبى دیموکرات رەتی دەکاتەوە ئەو ئافرەتەی هێرشی کردە بافڵ تاڵەبانی ئەندامی ئەوان بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمیتەی بەڕیتانیای حزبی
دیموکراتی کوردستان "حدکا"، لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکەی دوێنێ (دووشەممە)ی
هێرشکردنە سەر بافڵ تاڵەبانی لەلایەن ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە،
ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی
ڤیدیۆیی لە شارى لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا بڵاوبووەوە، تیایدا ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر بافڵ تاڵەبانی و بە "هاوکاری ئێران ناوی دەبات"،
لە کاردانەوەدا بافڵ تاڵەبانی، دەڵێت:”بەخوا دادە شتی وانییە".
لە ڕونکردنەوەیەکدا کۆمیتەی بەریتانیای حزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، ئەو
ھەڵویستە نەشیاوە ھیچ پێوەندیەکی بە کۆمیتەی بەریتانیاوە نییە و تەنانەت ئەو ژنە
نەک بەشداربووی خۆپێشاندانەکە بەڵکو ئەندامی (حدکا)ش نەبووە، بەڵکو بە ڕێکەوت لەو
شۆێنەوە کە خۆپێشاندەران پێیدا تێپەڕبوون ڕوداوەکە ڕوویداوە".
ئەوەش لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانێک لە یادی ٣٠ ساڵەی تیرۆرکردنی قاسملۆدا بەڕێوەچو، کە ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سازیان کردبو.
کۆمیتەی بەریتانیای حزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران ئاماژەی بەوەش داوە "حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تەنیا یەک دوژمن
دەناسێ و ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دوژمنی ڕاستەقینەی گەلی کوردە لە هەموو
بەشەکانی کوردستان و لە هەر شوێنێک کورد هەبێ، دوژمنایەتی دەکات".
کۆمیتەی (حدکا)ی بەریتانیا وتوشیەتی "حزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ سەرجەم هێزە خەباتکارەکانی هەر
چوار بەشی کوردستان پێوەندی و دۆستایەتی نزیکی هەیە و بۆ پتەوترکردنی پێوەندییەکانی
هەوڵی زیاتریش دەدا".
هــ. ب
PM:01:54:16/07/2019
ئهم بابهته 28844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت