دەیەمین کاروانی بارهەڵگری ئێس ٤٠٠ی روسی گەیشتە تورکیا
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەر بە سیستەمی ئێس ٤٠٠
وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری تورکیا گەیشتنی دەیەمین
کاروانی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی روسی لەڕێی ئاسمانییەوە گەیشتووەتە خاکی تورکیا.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا
بڵاویکردەوە "بەیانی ئەمڕۆ دەیەمین کاروانی ئێس ٤٠٠ی سیستەمی بەرگری ئاسمانی
روسی گەیشتووەتە خاکی تورکیا و لە بنکەی ئاسمانی ئاکینجی دانراوە".
وەزارەتەکە ئاماژەی نەداوە بەوەی کە ئەو
کاروانە ج پارچەیەکەی سیستەمەکەی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی یەکەمین
کاروانی ئەو سیستەمە گەیشتە خاکی تورکیا.
هاوکات خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا
رایگەیاند "ژمارەیەک شارەزای روسی لەگەڵ ئەو سیستمەدا دینە تورکیا و ماوەی
مانگێک دەمێننەوە بۆ جێگیرکردنی سیستەمەکە و راهێنانی سەربازانی تورک لەسەر
سیستەمەکە".
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان روسیا و توركیا، له
قۆناغی یه‌كه‌مدا سیستمه‌كه راده‌ست ده‌كرێت و له دوو ناوچە جێگیر دەکرێت،
یەکێکیان ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و ئەوی دیکەش له ناوچەی مه‌له‌تێی باكوری
كوردستانە.
یه‌كه‌مجار توركیا و روسیا له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری
2016 ده‌ستیان به دانوستان له‌سه‌ر سیستمه‌كه كرد تا مۆسكۆ به ئه‌نقه‌ره‌ی
بفرۆشێت، دواتر و له كۆتایی 2017 روسیا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرێبه‌ستی
نێوانیان واژوو كردوه.
له‌به‌رامبه‌ر كڕینی سیستمه‌كه له توركیا،
ئه‌مریكا چه‌ندینجار نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیووه دوایین جار واشنتن هۆشداریی به
توركیا دا ئه‌گه‌ر سیستمه روسییه‌كه بكرێت، ئه‌ویش فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35ی پێ نافرۆشێت و به‌های پێدانی ئه‌و سیستمه به توركیا
دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
سیستمی به‌رگری S-400 به پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگری ئاسمانی
روسیای هه‌ژمار ده‌كرێت، موشه‌كه‌كانی له توانایاندایه هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌كی
جه‌نگی بپێكن، له ناویشیاندا فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئه‌مریكایی.
موشه‌كه‌كانی سیستمه‌كه ده‌توانن مووشه‌كی
باڵدار بپێكن و له دوریی 600 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه و ئامانجه
ئایرۆدینامییه‌كانیان له مه‌ودای 400 كیلۆمه‌تر و موشه‌كه بالیستییه‌كان له مه‌ودای
60 كیلۆمه‌تر تێكبشكێنن.
سه‌رنجڕاكێشترین بابه‌تی ئه‌و سیستمه ئه‌وه‌یه
له ماوه‌ی ته‌نیا 5 خوله‌كدا ئاماده ده‌بێت بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی.
هــ. ب
AM:10:10:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت