یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند
وێستگه نیوز -
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له ناوچه‌ی ئابووری تایبه‌ت به دوورگه‌ی قوبرس، یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
له وه‌ڵامی گه‌ڕان به‌دوای غاز له ناوچه‌ی ئابووری قوبرس، دوورگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
رۆژی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بۆ سزادانی توركیا له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری دوورگه‌ی قوبرس ئیمزا كرد و نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی توركیا له گه‌ڕان به‌دوای غاز له ئاوه‌كانی قوبرس راگه‌یاند.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كاره‌ی توركیا نایاساییه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌بێت و جارێكی تر داوای له توركیا كرد ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره بێت و رێز له سه‌روه‌ری قوبرس و مافه‌كانی بگرێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا وتووێژه‌كانی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی گشتگیر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵپه‌سێرێت.
هاوكات بڕیاری دا پشتیوانییه داراییه‌كانی بۆ توركیا له ساڵی 2020دا كه‌مبكاته‌وه و داوای له بانكی وه‌ره‌بهێنانی ئه‌وروپی كرد پێداچوونه‌وه به پێدانی قه‌رز به توركیا بكات.
یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداریشی دایه توركیا، كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گاز له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵنه‌گرێت و له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری قوبرس به‌رده‌وام بێت، سزای دیكه‌ش به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه كۆمپانیاكانی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ش له‌و سزایانه به‌ده‌ر نابین.
جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێری دواگۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌پێی پێویست ئه‌و پرسه تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م سزایانه یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌كانی رابردوودا توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، كه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری قوبرس داده‌نرێت، درێژه پێدا.
سه‌رچاوه: RT
AM:09:38:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت