پۆمپیۆ له‌سه‌ر ڤیزاكه‌ی جه‌واد زه‌ریف هاته ده‌نگ
مایک پۆمپیۆ و جەواد زەریف
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌و ڤیزایه‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دراوه، چه‌ندین كۆتوبه‌ندی توندی توندی بۆ جموجوڵه‌كانی ئه‌و وه‌زیره داناوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌و ڤیزایه‌ی به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری دراوه، بۆ ئاماده‌بون له كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری نیویۆرك.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ڤیزا به زه‌ریف دراوه، به‌ڵام كۆتوبه‌ندیش له‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی دانراوه و ئاشكرایكرد كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری ته‌نها ده‌توانن له‌نێوان باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و باره‌گای نێرده‌ی ئێران و باره‌گای نوێنه‌ری ئێران له‌لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتوچۆ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌ویه ئه‌مریكا: دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا له تاران بوونیان نییه تا به‌ناویدا جموجوڵ بكه‌ن، بۆیه هیچ هۆكارێك نابینین ئێرانییه‌كان به ئاره‌زوی خۆیان به نیویۆركدا بگه‌ڕێن.
پۆمپیۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری واشنتن پۆستی نه‌داوه‌ته‌وه كه ئایا له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیی و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساز بكات یان نا؟
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له نیویۆرك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌مریكا ساز بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆتوبه‌نده‌كانی واشنتنه‌وه، رۆژنامه‌نوسان ناچاران سه‌ردانی باره‌گای نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه مایك پۆمپۆ وتویه‌تی: بێگومان زه‌ریف ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه ده‌قۆزێته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست، وه‌ك خۆشی ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌ناڵێكی ئێرانی بكات ئه‌گه‌ر داوای لێ بكه‌ن.
PM:06:00:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت