هۆشیار عه‌بدوڵا وه‌ڵامی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز -
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له وه‌ڵامی پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه هیواداره لێدوانه‌كانی ده‌رباره‌ی دۆسێی نه‌وت شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت نه‌بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ده‌بێت به‌ڵگه‌كه له‌سه‌ر قسه‌كانی بخاته ڕوو، "خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی نیه حه‌ق وایه داوای لێبوردن بكا".
ئه‌مڕۆ هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی "تێگه‌یشتنه‌كانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به مه‌له‌فی سوته‌مه‌نی و شتی تریش"، بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند كه "چه‌ند رۆژی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا، كاك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دژی هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه قسه‌یكرد كه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غداد بكا، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وه بڕگه‌یه‌كی یاسای موازه‌نه‌ی 2019یه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و داوایه ده‌كه‌ن داوا ده‌كه‌ن یاسا جێبه‌جێبكرێ، ئایا كاك هه‌ڤاڵ دژی جێبه‌جێكردنی یاسایه؟! جا ئه‌و زمانه چی جیاوازه له زمانی ئه‌و حزبیانه‌ی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بۆ مه‌له‌فی نه‌وت برد، ته‌خوینیان كردین؟!".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئێستاش نازانم به چ لۆژێكیك و بۆچی كاك هه‌ڤاڵ له قسه‌كانیدا مه‌سه‌له‌ی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی به‌سته‌وه به‌كێشه‌ی نه‌وتی سپی و سوته‌مه‌نی و پشكی پارێزگاكان، له كاتێكا ئه‌و باشده‌زانێ و به شایه‌تی زۆر لا ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مانداوه نوسراو و هه‌وڵه‌كانی پارێزگاری سلێمانی له وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌غدا كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت و به زوویی رایی ببن و به‌رده‌وامی داكۆكیمان له پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم كردووه، هیوادارم ئه‌وه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت نه‌بێت!".
ده‌شڵێت: "راستیه‌كه‌ی ئیداره‌دانی سوته‌مه‌نیی و چۆنێتی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له تێكڕای پارێزگاكان ئێستاش و رابردووش پڕه له كه‌موكوڕی و گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر جاده‌كانه‌وه، به ریزی به‌رمیل و كڕین و فرۆشی كۆبۆن و زۆر ورده‌كاری تره‌وه دیاره و پێویست ناكا كه‌س له‌و روه‌وه پاكانه بكا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان نووسیویه‌تی: "ده‌بوو كاك هه‌ڤاڵیش وه‌ك ئێمه خه‌م و پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌بوایه كه یاسایی موازه‌نه‌ی 2019 بۆ جێبه‌جێناكرێ ؟ له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كیشه بۆ پارێزگاكه‌ی و كاره‌كانی دروست نه‌بێت، ئاخر ئه‌وه هه‌رگیز كێشه‌یه‌كی ئاسایی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد نییه به‌ڵكو ئه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه له رابردودا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌یان به‌و هۆیه‌وه بڕاوه، ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاسای موازه‌نه‌وه خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌یه جارێكی تر مووچه نه‌بڕدرێ و ده‌یانه‌وێ هیچ پاساوێك نه‌درێته به‌غداد، به‌ڵام با كاك هه‌ڤاڵ وه‌ڵامبداته‌وه ئه‌وانه‌ی داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت و ئه‌و بڕه نه‌وته نه‌داته به‌غداد داكۆكی له كێ ده‌كه‌ن؟ بۆ ئه‌و دیفاعه ده‌كه‌ن؟ كێ له‌و داكۆكییه سودمه‌نده خه‌ڵك یا مافیاكانی نه‌وت؟!".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "خۆ ئه‌گه‌ر كاك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر تاكه یه‌ك دۆكۆمێنت یا نوسراو یا ته‌نانه‌ت لێدوانی میدیایی لایه وه‌ك به‌ڵگه كه په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی عیراق كردبێت پشكی نه‌وتی سپی یا سوته‌مه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌وه منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی و ده‌ڵێم حه‌ق لای تۆیه، به‌ڵام ده‌بێت به‌ڵگه‌كه‌ی بخاته ڕوو، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی نیه حه‌ق وایه داوای لێبوردن بكا".
هۆشیار عه‌بدوڵا روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "سلێمانی شارێكی گه‌وره‌یه نه‌ك به‌مانا جوگرافیه‌كه‌ی به‌ڵكو به‌مانا مه‌عنه‌وی و سیاسیی و مێژووییه‌كه‌ی، پارێزگاربوون بۆ شارێكی وه‌ك سلێمانی كه بۆ هه‌موان شانازی و شكۆی نیشتیمانپه‌روه‌یه پێویستی به زمانێكی ده‌قیقتر و وردتتر و راقیتر هه‌یه له‌و زمانه‌ی به‌داخه‌وه ماوه‌ی رابردو كاك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری به‌رێز له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا قسه‌ی پێكرد".
نووسیویشیه‌تی: "دڵنیام كاك هه‌ڤاڵ جارێكی تر خۆشی گوێ له قسه‌كانی بگرێته‌وه ده‌زانێ هه‌م دوو مه‌له‌فی جیای زۆر خراپ تێكه‌ڵ كردوه هه‌م به زمانێكی گشتگیر ته‌ڕ و وشكی پێكه‌وه سوتاندوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكردووه كه "دوا سه‌رنجم ئه‌وه‌یه له نێوانی ئێمه‌دا، چ وه‌ك نوێنه‌ر چ وه‌ك ئه‌وانه‌ی له بواری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كار ده‌كه‌ن ناكۆكی، لێكتێنه‌گه‌یشتن، بیروڕا جیایی، ململانێ و گرفت دروست ده‌بێت و ئه‌وه ئاساییه، ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه به زمانێكی نا شایسته و برینداركه‌ر و روشێنه‌ر رووه‌و یه‌ك بدوێین، زمان و ده‌ربڕینه‌كان ده‌بێ بگه‌نه باڵای ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی كه خراوه‌ته سه‌رشانی هه‌ردوولا".
هۆشیار عه‌بدوڵا راشیگه‌یاندووه كه "به هیوای ئاوه‌دانیی و لالێكردنه‌وه و خزمه‌تكردن و پێشكه‌شكردنی هه‌مو خزمه‌تێكی شایسته به شاری سلێمانی، سلێمانی ئه‌و شاره‌ی كه زۆر ده‌مێكه به هۆی ناكارایی و بێ جورئه‌تی به‌رپرسه‌كانیه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌ی سیاسیی و ئیداری پلانبۆداڕێژراوی ده‌رحه‌ق ئه‌نجامده‌درێت و كه‌میشن زۆر كه‌م ئه‌وانه‌ی لانیكه‌م جورئه‌تی گوتن و دیاریكردنی ئه‌و غه‌دره‌یان هه‌یه و به‌ده‌نگی به‌رز هاواری بۆ ده‌كه‌ن".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ده‌ستپێكی مه‌راسیمی "پاراستنی ئاو"، له پرێس كۆنفرانسێكدا وه‌ڵامی غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عیراقی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، قسه‌كانی وه‌كو هه‌ڵوێستی هاووڵاتییه‌ك وه‌رده‌گرێت، چونكه فراكسیۆنی گۆڕان و په‌رله‌مانیش پاڵپشتی نه‌كرده‌ه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی: "هه‌ندێك كه‌س ده‌بینین بون به نوێنه‌ری حكومه‌تی عیراق به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به سوته‌مه‌نی دوێنێ كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تمان بۆ دروستكرابوو، به‌ڵام هیچ نه‌وتێك به‌ناوی ئاواره‌كانه‌وه نه‌هاتووه بۆ سلێمانی".
پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستاوه یه‌ك لیتر سوته‌مه‌نی سلێمانی كه‌مبكرێته‌وه یان له وه‌رزی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له نه‌وتی سپی لێمان ببڕن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه لێی به‌رپرسیاره، نه به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان لێی به‌رپرسیاره نه ئێمه و نه په‌رله‌مانتاره‌كانی تر".
PM:05:52:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 9728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت