قوباد تاڵەبانی لەسەر پیری و وێنەکەی قسەی خۆی کرد

‌قوباد تاڵه‌بانی

وێستگه‌ نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر وێنه‌ی پیریه‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ و قسه‌ی خۆی كرد.


قوباد تاڵه‌بانی، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌سه‌ر وێنه‌ی پیرییه‌كه‌ی له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "من بە پیری.... هەرچەندە ئەگەر سیاسەتتکرد لە کوردستان وا بمێنێت، لەوانەیە ئەوەندەی پێ نەچێت تا وام لێ بێت".

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك له‌ رێگه‌ی ئاپێكه‌وه‌ كه‌ شێوه‌ی وێنه‌كان بۆ پیری ده‌گۆڕێت، هاوڵاتییان به‌ هەزاران وێنه‌ی خۆیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ کە بەپێی ئامارێک رۆژانە 700 هەزار کەس لە جیهاندا وێنەکانی خۆیان بە پیری لە فەیسبوک بڵاودەکەنەوە.

هاوكات به‌شێك له‌ میدیاكانیش وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان و به‌رپرسانی حكومیان به‌پیری بڵاوكرده‌وه‌.

هــ. ر


PM:01:55:15/07/2019






ئه‌م بابه‌ته 18580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو