به‌غدا..دوای ده‌رچونی له‌كۆلێژی سه‌ربازی ئه‌فسه‌رێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
له شه‌ڕێكی خێڵه‌كیدا كه له ناوچه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت دروستبوو، ئه‌فسه‌رێك كوژران كه هه‌ر هه‌مان رۆژ كۆلێژی سه‌ربازیی ته‌واو كردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌غدا رایگه‌یاند كه شه‌ڕه خێڵه‌كییه‌كه له ناوچه‌ی هور ره‌جه‌ب-ی سه‌ربه ناوچه‌ی دۆره له باشوری به‌غدا رویداوه و تیایدا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازم كوژراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاندوه كه ناكۆكیی نێوان ئه‌و دوو خێڵه كۆن و بووه و رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و تیایدا چه‌كی سوك به‌كارهێناوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه له شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی مولازم له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕه پورێكی كوژراوه كه هه‌ر ئه‌و رۆژه كۆلێژی سه‌ربازیی ته‌واو كردوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، دواتریش بكوژه‌كه خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه.
PM:11:49:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 17360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت