هومام حه‌مودی: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ روخاندنی حكومه‌تی عیراق، ئه‌نجامه‌كه‌ی شكسته
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری و په‌رله‌مانیی هه‌یه و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ روخاندنی، ئاكامه‌كه‌ی شكست ده‌بێت.
نوسینگه‌ی هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا رایگه‌یاند كه له كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی شورای ئه‌و حزبه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ روخاندنی حكومه‌تی ئێستای عیراق بدرێت، به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه بۆ سه‌قامگیریی عیراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و جۆره هه‌وڵانه ئاكامه‌كه‌ی شكسته، چونكه حكومه‌ت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه‌وه پشتیوانیی لێده‌كرێت بۆ به‌رده‌وامبون له‌كاره‌كانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆسه‌ی چاودێریكردنی حكومه‌تی توندتركردوه تا له هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
حه‌مودی راشیگه‌یاندوه هه‌وڵیك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی پله تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان هه‌یه كه دوور بێت له پشك پشكێنه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن كه خۆیان سه‌رۆك وه‌زیرانیان بۆ ئه‌و كاره سه‌رپشك كردوه، ئێستا ململانێ له‌سه‌ر پشك پشكێنه ده‌كه‌ن.
PM:08:52:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت