13 سه‌ركرده‌ی حزبێكی عیراقی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه نیوز –
له كۆی 19 سه‌ركرده، 13 سه‌ركرده‌ی حزبی "به‌یارقی خه‌یر" ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حزبه‌كه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی ته‌مموزی 2019، 13 سه‌ركرده‌ی حزبی "به‌یارقی خه‌یر"ی عیراقی رایانگه‌یاند كه ناتوانن به‌رده‌وام بن له كاری پێكه‌وه‌یی له‌ناو حزبه‌كیان.
ئه‌و 13 سه‌ركرده‌یه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن: "گه‌یشتینه باوه‌ڕی ته‌واو كه محه‌مه‌د خالیدی راسپێردراو به ئه‌میندارێتی گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، بنه‌مای كاری نیشتمانی بنیاتنراو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی دیموكراتی له‌ده‌ست داوه و تاكڕه‌وانه بڕیار ده‌دات و ئیستیغلالی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری خالید ئه‌لعوبه‌یدی به كشانه‌وه له حزب، له‌مڕۆوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له حزبی به‌یارق ئه‌لخه‌یر راده‌گه‌یه‌نین".
دا‌واشیان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد دوای ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به كۆمه‌ڵه‌ی 13 سه‌ركرده له كۆی 19 سه‌ركرده، چاو به شه‌رعیه‌تی حزبی به‌یارقی خه‌یر بخشێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
PM:06:12:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت