نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن
وێستگه نیوز – سه‌رچاوه‌یه‌كی عیراقی رایگه‌یاند كه به‌ر له چوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به شاری تكریت، گۆڕه‌كه‌ی سه‌دام حسێن و كوڕه‌كانی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كانیان گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی سه‌دام به كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بیه"ی راگه‌یاند كه زانیاری‌یان هه‌بووه كه گروپه چه‌كداره‌كان به‌نیازبوون له كاتی رووداوه‌كانی ئازادكردنی گوندی عۆجه له باشووری تكریت، گۆڕه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بته‌قێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "زانیارییمان پێگه‌یشت كه باس له ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕی سه‌دام و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی عوده‌ی و قوسه‌ی له كاتی ئازادكردنی شای تكریت ده‌كرا".
وتیشی: "كاتێك ئه‌و زانیارییه‌مان پێگه‌یشت، ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام و عوده‌ی و قوسه‌ی كوڕی بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ بسه‌ر ئازادكردنی گوندی عۆجه زێدی له‌دایكبوونی سه‌دام، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه نه‌وه‌ك تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێن.
كاتێكی پێشتر خه‌میس جه‌باره سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند كه دوای له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق، عه‌بدوڵا جه‌باره جێگری پێشووی پارێزگار و شێخ عه‌لی ئه‌لنه‌دا ته‌رمه‌كه‌یان له به‌غدای پایته‌خته‌وه هێنایه‌وه و له زێدی له‌دایكبوونی له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌خاكیان سپارد.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له 2014دا چووه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی پارێزگاكه‌دا گرت، خێزان و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی سه‌دام حسێن ته‌رمه‌كه‌یان له گوندی عۆجه‌وه گواسته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن زۆر به نهێنی ئه‌نجام درا به‌شێوه‌یه‌ك هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنه‌كه‌ی نییه.
سه‌دام حسێن عه‌بدولمه‌جید تكریتی له 28ی نیسانی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به شاری تكریت له‌دایك بووه و دوای كۆچی باوكی خاڵی به‌خێوی كردووه و دایكیشی شووی كردووه‌ته‌وه و سێ كوڕی تری بووه، دواتر سه‌دام چووه‌ته به‌غدای پایته‌خت و چووه‌ته ناوه‌ندی نیشتمانی و دواتریش كۆلیژی یاسا.
ه 2003/12/13 دا، له‌دوای خۆحه‌شاردان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مانگ سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه له‌گوندێكی ناوچه‌ی تكریت ده‌ستگیركرا و رووبه‌ڕوی دادگا كرایه‌وه.
له رۆژی 30-12-2006 دا سه‌دام حسێن دوای دادگاییكردنی و ده‌ركردنی سزای له‌سێداره‌دان، له‌كاتژمێر 6:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی كه هاوكات یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، له‌سێداره درا.
له‌و به‌ره‌به‌یانییه‌دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن هێنرا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵ حوكمی عیراقی كرد و چه‌ندین تاوانی دژی گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجام دا هه‌ر له كیمیابارانكردن و ئه‌نفالكردنی كورد و كوشتنی پێكهاته‌كانی تری عیراق به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به شیعه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور.
PM:04:36:14/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 16716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت