كوتله‌ی حیكمه: وا هه‌ست ده‌كه‌ین عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه نه‌ك عیراق
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه له په‌رله‌مانی عیراق ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد و پێی وت: وا هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه زۆر په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه و له به‌رامبه‌ریشدا مافی هاوڵاتیای باشوری فه‌رامۆش كردوه.
سایتی (العربی الجدید) بڵاویكرده‌وه كه عه‌لی بدێری، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه له په‌رله‌مان عیراق رایگه‌یاندوه: ده‌ستوری عیراق زۆر به رونی باس له یه‌كسانیی نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق ده‌كات، به‌ڵام له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمدا ئه‌و یه‌كسانییه نییه.
بدێری وتویه‌تی: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا باس له‌وه كراوه كه ده‌بێت رۆژانه هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا پشكی خۆی له بودجه وه‌ربگرێت، به‌ڵام له واقعدا تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ش هه‌رێم پابه‌ند نییه به ناردنی شایسته‌كانی سه‌ر شانی.
په‌رله‌مانتاره‌كه سه‌رسوڕمانی خۆشی له‌وه ده‌ربڕیووه له‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا نه‌وتی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق هه‌نارده ده‌كات، كه‌چی چاوی له‌و "به‌قاچاغبردنی نه‌وت و به هه‌رده‌ردانی سامانه نییه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: وا هه‌ست ده‌كه‌ین عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه نه‌ك عیراق، چونكه زۆر په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمه و له‌ولاشه‌وه مافی هاوڵاتیانی باشوری عیراقی فه‌رامۆش كردوه.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و قه‌رزی جوتیارانی هه‌رێم و دۆسیه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و جیاوازیی باج و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منیی هاوبه‌ش له‌نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه و پێدانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی هه‌ردوولا.
په‌رله‌مانتاره‌كه راشیگه‌یاندوه كه دۆسیه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاته‌كه‌ی به به‌غدا و هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، چه‌ند دۆسیه‌یه‌كن كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ جۆرێك موجامه‌له و سازشی له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیی عیراق له‌سه‌ر ناكات.
ده‌شڵێت: راسته په‌یوه‌ندییه‌كی رون و مێژوویی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت سه‌رۆك وه‌زیران بتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه بێده‌نگ ببێت كه هه‌رێم یه‌ك دۆلار له نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران له‌بری موجامه‌له‌كردن ته‌ماشای ئه‌و وێرانه‌یه به‌كات كه به شاره‌كانی عیراقه‌وه دیاره.
PM:08:51:13/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت