حکومەتی بەغدا سبەینێ یەکشەممەی کردە پشوی فەرمی


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی 14ی ته‌مموز یادی روخاندنی رژێمی پادشایەتی لە عیراق، سبه‌ینێ پشوی فه‌رمییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی ته‌مموزی 2019 ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی 14ی ته‌مموز، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پشوی فه‌رمییه‌.


له‌ 14ی ته‌مموزی 1958، ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانی سوپای عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی زه‌عیم عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌قید عه‌بدولسه‌لام عارف، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئه‌وكاته‌ی عیراقدا كرد.

 دوای روخاندنی رژێمی پادشایه‌تی، عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هاورێكانی دامه‌زراندنی رژێمی كۆمارییان رایگه‌یاند.

دوای كوده‌تاكه‌ هه‌ندێك روداوه‌كانیان به‌ خوێناوی وه‌سف ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش كه‌ لایه‌نگری ئه‌و شۆڕشه‌یان كردوه‌، ده‌ڵێن كوده‌تاكه‌ گۆڕانكاریی ئیجابیی به‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی عیراقدا هێناوه‌.


PM:06:00:13/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو