سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی بەخشرا
وێستگە نیوز
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی بەخشراوە.
بەپێی نوسراوی ژمارە 1161ی نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لە 4/7/2019 دەرچووە بڕیاردراوە بە بەخشینی د. تەحسین عەبدولکەریم سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەسەر داوای خۆی.
هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە د. دانە عەبدوڵا لەجێگەی دەستبەکار دەبێت وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجە بەوەکالەت.
ئەمەش پاش ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابوردوودا و لە رۆژی 30ی 6ی 2019 بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەکارەکەی دورخرایەوە.
له لایهكی دیكهوه سهركهوت شهمس، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له فراكسیۆنی ئاینده له ههژماری خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "دوای ئەوەی لە بەدواداچوونێکی پەرلەمانی من و کارێکی رۆژنامەوانی هاورێم وریا حەمە کەریم، لەسەر سەرۆکی لەسەر کارلابراوی زانکۆی هەڵەبجە د. تەحسین، بەهۆی ساختەکردنی نمرەکانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ، دواجار پاش لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی کوردستان راست و دروستی کەیسەکە یەکلا کرایەوە و شەرعیەتی مانەوەی لەپۆستەکەی نەما و دورخرایەوە".
دهشڵێت: "بەڵام د. یوسف گۆران، وەزیری پێشوی خوێندنی باڵا بە شێوەیەکی نایاسایی لەبری رەوانەکردنی بۆ دادگا و لێکۆڵینەوە لە پۆستەکەی بەخشیویەتی، کە ئەمە ئاماژەیە کە حزب هەوڵ دەدا پیاوەکانی خۆی بپارێزێت".
سهركهوت شهمس ئهوهشی باسكردووه: دەبێت دادگا و داواکاری گشتی دەستبەرداری ئەم کەیسە و کەیسەکانی تریش نەبێت، سزای سەرپێچی کاران بدات.
هــ. ر
PM:09:42:12/07/2019
ئهم بابهته 23528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت