ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتووش ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مووچه وه‌رده‌گرن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هەفتەی داهاتوو مووچەی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.
راشیگەیاند: هەر لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و خوێندنی باڵا‌و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف وکاروباری ئاینی لەگەڵ کەمئەندامان دابەشدەکرێت.
ئه‌م مووچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ی مانگی نیسانی 2019یه و به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
هــ. ر
PM:09:25:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 31760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت