له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك به‌هۆی ئاگرێكه‌وه سێ ئۆتۆمبێل و هاوڵاتییه‌ك سوتان
دیمەنی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.. فۆتۆ: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێستگه نیوز ـ
له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك و نزیك كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه له ماڵێك سێ ئۆتۆمبێل له كۆڵانه‌كه سووتان و هاوڵاتییه‌كیش بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شوێنی رووداوه‌كه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی ئیسكان نزیك كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك هاوڵاتییه‌كی جووتیار به‌هۆی ئه‌وه‌ی گازێكی زۆری بۆ ئامێره‌كانی داكردبوو چه‌ند جارێكیش له لایه‌ن هاوڵاتییانی كۆڵانه‌كه‌و ئیداره‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ئاگادار كرابوونه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و گازه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌وه نه‌دابوو.
روونیشیكرده‌وه: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه له موبه‌ریده‌ی ده‌ره‌وه‌یان، ئاگر كه‌وته‌وه و ته‌شه‌نه‌ی كرد، به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێكی جۆری تیۆتا هایلۆكس (مه‌رزیه) تانكه‌رێك و ئۆتۆمبێلێكی بچوك له گه‌ڕه‌كه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت و سووتان و زیانێكی زۆری دیكه‌ش كه‌وته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌هۆی ئاگره‌وه هاوڵاتییه‌كیش سووتاوه كه شۆفێری تیۆتاكه بووه و دواتر بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه وتیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كه‌ركوكیش ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
هــ. ر
PM:05:57:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت