وه‌زاره‌تی كاره‌با: پلانمان كاره‌بای 24 كاتژمێرییه
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی کارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا لەم کابینەیەی حکومەتدا پلانی ستراتیژی ئەوەیە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان دابینبکات.
ئومێد محه‌مه‌د سه‌عید، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی کارەبای هەرێمی كوردستان، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وەزارەتی کارەبا و وەزیرەکەی لەم کابینە نوێیەدا پلانی خێرایان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی کەرتی کارەبا و چارەسەرکردنی.
وتیشی: "پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەک لەم کابینەیە نوێیەدا بە تەواوی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پڕۆژەکەش لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواودەبێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێم لە ئێستادا زیاتر لە سێ هه‌زار و 500 مێگاواتە و خواستی کارەباش لە ئێستادا زیاترە لە پێنج ھەزار مێگاوات.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم، لە وەرزی ھاوینیشدا توانیویانه 15 کاتژمێر کارەبا بده‌ن و لە ھەوڵدان کارەبای زیاتر بدەن بە ھاوڵاتییان.
هــ. ر
PM:04:28:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت