مهاباد.. حه‌وت هاوڵاتیی كورد ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوزـ

دوای ده‌ستگیركردنی دوو هاوڵاتیانی کوردی شاری مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌،له‌ چه‌ند رۆژی رابردودشدا پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی هه‌مان شار ده‌ستگیركراون.

ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، لە چه‌ند رۆژی رابردودا پێنج هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی "سوهراب قادرزادە" و "سەلیم شێخە نژاد" و "هێمن ئیسماعیلی" و"ئومید قادری" و "خالید کاوڵانی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ده‌ستگیرکراون.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ئەو پێنج هاوڵاتیە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبه‌ ئێرانیان دراوه‌ته‌ پاڵ.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی شەممەی رابردوو دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "هۆشیار ئەمینی" و "شێرکۆ عەباس تاهیر" هەر بە هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركرابوون و دواتر بۆ زیندانه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گواستراونەتەوە و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.


PM:03:29:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو