بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
مه‌سعود بارزانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان توندی ئیدانەی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئه‌و روداوە دڵتەزێنانه ده‌كات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2019، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بۆ ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم."
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
مسعود بارزانی
12ی 7ی 2019
PM:02:09:12/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت