له‌مڕۆوه‌ ئاراسته‌ی هاتوچۆ له‌ شه‌قامێكی سلێمانی ده‌گۆڕدرێت


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاڕاستەی هاتوچۆی لەسایدێكی سەر شەقامی مەولەوی كە بەشەقامی "ئەحەی گوڵە"، ناسراوە پێچەوانە كردەوەو لەئەمڕۆشەوە بڕیارەكە جێبەجێكرا.

نەقیب هیوا عەبدوڵا، ئەفسەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی رایگه‌یاند: لەئەمڕۆ 12ی تەموزی 2019ه‌وه‌، بڕیاریانداوە ئاڕاستەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسایدی شەقامی مەولەوییەوە بەرەوە قایمقامیەتی سلێمانی پێچەوانە بكرێت.

وتیشی: تائێستا ئۆتۆمبێل لەشەقامی بەردەم قایمقامیەتی سلێمانییەوە بەئاڕاستەی شەقامی مەولەوی دەڕۆیشت، بەڵام لەئەمڕۆوە ئۆتۆمبێل لەشەقامی مەولەوییەوە بەو سایدەدا دەچێتە سەر شەقامی بەردەم قایمقامیەت و لەوێشەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپەكە.

نەقیب هیوا عەبدوڵا رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامانج لەو بڕیارە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هاتوچۆ لەو سایدەی شەقامی مەولەویدا ئاسانكاری كردنە بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان.


PM:01:52:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 6504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت